![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
هه‌ندێک جار له‌به‌ر زۆر بوونی کێشه‌کانی کۆمپیوته‌ر یان ڕوودانی کێشه‌یه‌کی ده‌ستبه‌جێ، پێویست به‌وه ده‌کات که کۆمپیوته‌ر بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ کاتی پێش ڕوودانی ئه‌و هه‌ڵانه. له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کاره شیده‌که‌مه‌وه. ( له ویندۆز XP ). کرته بکه سه‌ر Start>Accesseries>System Tools>Sysytem Restore له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که کراوه‌ته‌وه، Restore My Computer To An Earlier Time هه‌ڵبژێره‌و پاشان NEXT کرته بکه. په‌نجه‌ره‌که وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێدێت. 1> لێره‌دا ڕۆژژمێرێک هه‌یه که ده‌توانی کرته بکه‌یته سه‌ر یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی و ببینی که چ گۆڕانکاریه‌کت کردووه له سیسته‌مدا. ( که له به‌شی ژماره 2 دا ده‌رده‌که‌ون ). بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له 5 ی مانگی July دا دووچاری کێشه‌یه‌ک بووه، ده‌بێ کرته بکه‌یته سه‌ر ئه‌و رۆژه و پاشان له به‌شی ژماره 2 دا خاڵێک هه‌ڵبژێری پێش جێبه‌جێکردنی ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی که بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کێشه‌یه. Next کرته بکه بۆ به‌رده‌وامبوون. له په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌و کات و ڕۆژه‌ی که له‌سه‌ره‌وه به ڕه‌نگی سوور نووسراوه. Next کرته بکه، کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه و جارێکی دیکه خۆی هه‌ڵئه‌بێته‌وه. پاش هه‌ڵبوونه‌وه ده‌بینی که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌خۆت هه‌ڵتبژارد. کۆتایی
|
CopyRight ©2007-2010 hemerang Design By Abdullah Dolamary |