hemerang.com

 

 

 

 

 

    B   C   D     F   G   H     J     L   M   N   O   P  Q   R   S   T   U   V   W   X   Y   Z

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هێمای دڵداری                           
 

 


که‌کۆچت کرد و دابڕای
چاوه‌کانم بوون به‌‌باران
هه‌موو ڕۆژێ چاوه‌ڕێتم
که‌ی ده‌رکه‌وی وه‌کو جاران

په‌یامێکت بۆ ده‌نێرم
پڕ له‌پرسیاری بێ وه‌ڵام
مه‌گه‌ر به‌س تۆ بزانی
هه‌موو شتێ بێده‌نگه‌لام؛

ئای له‌ژانی ته‌نیای تۆ
به‌م پاییزه‌هێنده‌گریام
لق و پۆپم له‌ڕه‌گه‌وه‌‌
به‌جارێ تێک و پێک شکام؛

نه‌فره‌ت بێ له‌دڵداری
له‌گه‌ڵ خه‌مدا بوو به‌هێما
‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وین وابێ
ده‌ری دێنم له‌ڕوحما؛
 

 

پەشیمانم

بۆ کۆچی عومرێك گریام
ئەم شەویش خەریکە ئەمرم
بۆت دەنێرم بە گریان ئەم پەیامە
سەدان پرسیارت ڵێ ئەکەن

وا دەڕۆم نەفرەت لە ژیان
فرمێسکەکانم دێن و دەڕۆن ڕائەکەن
تۆش ڕابوێرە ڵەگەڵ یاران
سەفایەکی سەرەمەرگم بکەن

بۆم بێنن شیعری غەریبی
ڕابوێرە و قاقام بۆ بکەن
جا بۆم بنووسن یادگاری
توخوا ڕەحمم پێ مەکەن

من پەشیمانم لە دڵداری
مەڵێ عاشقان بۆ چی وا ئەکەن
من پەشیمانم لە دڵداری
هەناسەکانم لێت ئەدەن

من پەشیمانم لە دڵداری
خەونەکانت شێتت ئەکەن
کە خائین بوی لەگەڵ دڵی من
هەزار نەفرەتت ڵێ دەکەن هەناسەی من

 

 

 

 

 

هۆنراوه‌ی / سیزار جاف/هۆلندا

SizarMusic09@Live.NL

سوپاسی تایبه‌ت بۆ مامۆستا گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
 

 

 

 

   

Favorite

    ئه‌م بابه‌ته‌ پرینت بکه‌ Print This Page
   گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌کی Back to main page

 

 


 

  سه‌ره‌نجی خۆت له‌سه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌‌ بنۆسه‌

 


ناوه‌که‌ت
Email Address
بابه‌ت
په‌یامه‌که‌ت

 

 

 

 

 

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌کی

 

 

 

Copyright © 2007-2009   Hemerang Abdullah Dollamary