پرۆگرامه‌کانی گفتووگۆ و یه‌کتر ناسین له سه‌ر ئینته‌رنێت ڕۆڵێکی زۆر به‌ربه‌ڵاویان هه‌یه له گه‌شه پیدان و چالاک‌تر کردنی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان.
پرۆگرام بۆ گفتووگۆ و ده‌مه‌ته‌قێکردن زۆره، له‌وانه MSN Messengr، Yahoo Messenger و هتد...
من له‌م وانه‌یه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م پرۆگرامی یاهوو مه‌سه‌نجێر شیبکه‌مه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتیی و وردی. هیوادارم سوودی هه‌بێت.
پێش هه‌موو شتێک گه‌ر پرۆگرامه‌که‌ت نییه، ده‌توانی له‌م به‌سته‌ره دایبگریت.
http://messenger.yahoo.com
کرته بکه سه‌ر Download Now بۆ داگرتن.
له په‌نجه‌ره‌ی داهاتوودا کرته بکه سه‌ر Install Yahoo Messenger.
ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیالۆگی دێته پێشه‌وه، Yes کرته بکه.
له په‌نجه‌ره‌ی دواتردا Next کرته بکه1.
پاشان شیوه‌ی په‌نجه‌ره‌که ده‌گۆڕدرێ بۆ شیوه‌ی خواره‌وه.
داگرتنی پرۆگرامه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی که یاهوو ده‌یه‌وێ. له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌که‌دا Yahoo Toolbar و Yahoo Extras داده‌مه‌زرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت پێویسته، ده‌توانی Typical هه‌ڵبژێری.
به‌ڵام من ئه‌وه‌م پێ باش نییه، چوونکه ده‌مه‌وێ ته‌نیا یاهوو مه‌سه‌نجێر دابگرم، بۆیه Custom هه‌ڵده‌بژێرم.
یاهوو بکه به گه‌ڕۆکی ئینته‌رنێته‌که‌ت، گه‌ر ئه‌و خاڵه چالاک بێت پێش دامه‌زراندنی پرۆگرامه‌که، گه‌ڕۆکی ئاسایی ئینته‌رنێت دۆزه‌ره‌ره‌که‌ت ده‌بێت به یاهوو و له‌ڕێگه‌ی یاهووه‌وه به‌دوای شته‌کاندا ده‌گه‌ڕێی.
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای Internet Explorer بکه به یاهوو.
یاهوو بکه به پرۆگرامی ئاسایی بۆ خوێندنه‌وه و ناردنی په‌یامه ئه‌له‌کتۆنیه‌کان.
Next کرته بکه.
له په‌نجه‌ره‌ی داهاتوودا Yahoo Messenger - Instant Messaging چالاک بکه و Next کرته بکه.
Yes, I Accept The Terms Of This Agreement چالاک بکه و کرته بکه سه‌ر Next.
جارێکی دیکه کرته بکه سه‌ر Next بۆ به‌رده‌وامبوون.
به‌و شێوه داگرتنی پرۆگرامه‌که ده‌ست پێده‌کات و هه‌ندێک چاه‌وه‌ڕوانبه تا ته‌واوبوون. خاوی یان خێرایی داگرتن په‌یوه‌ندیداره به خێرایی هێڵی ئینته‌رنێتی خۆته‌وه.
داگرتن و دامه‌زراندن به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاش ته‌واوبوونی داگرتن و دامه‌زراندن، په‌نجه‌ره‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ت بۆ دێته پێشێ.
ئه‌و پرۆگرامه‌ی که دامزراوه، ئه‌ویش Yahoo Messenger ـه.
ئه‌وانه‌ش که دانه‌مه‌زراون.
16> Launch Yahoo Messenger چالاک بکه و پاشان کرته بکه سه‌ر Finish و پرۆگرامه‌که خۆی پاش داخستنی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر پێشتر پۆستی ئه‌له‌کترۆنی یاهوو ت نییه، کرته بکه سه‌ر Get a Yahoo ID. بۆ دروستکردنی ده‌نکێک.
ئه‌گه‌ر هه‌ته، له خانه‌ی Yahoo ID نازناوه‌که‌ت بنووسه و له Password ـیش وشه‌ی تێپه‌ڕبوون.
به چالاک کردنی ئه‌و خاڵه، نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونت پاشه‌که‌وت ده‌بێت و بۆ جارانی داهاتوو پێویست به نووسینی ناکه‌یته‌وه.
ئه‌گه‌ر Automatically Sign In چالاک بکه‌یت، پرۆگرامه‌که خۆی هه‌موو جارێک که ڕۆیشتیته نێو ئینته‌رنێت، ده‌چێته ژووره‌وه له یاهوو مه‌سه‌نجێر، به‌ڵام له کاتێکدا گار یاهوو مه‌سه‌نجێر کراوه بێت.
چوونه ژووره‌وه وه‌ک نه‌بینراو. ( گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆت له هاوڕێکانت بشاریته‌وه).
چوونه‌ژووره‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
یارمه‌تی یاهوو.
پاش ئه‌وه‌ی که چوویته‌ژووره‌وه ، په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌کی پرۆگرامی یاهوو مه‌نجێر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر هێڵن یان نین.
ناو زۆرکردن.
نووسینی په‌یامێک بۆ که‌سه‌ی که له‌سه‌ر هێڵه.
ده‌مه‌ته‌قێ / چات، چوونه‌ژووره‌وه بۆ ژووره‌کانی یاهوو بۆ ده‌مه‌ته‌قێ یان چاتکردن.
ئه‌گه‌ر پێتخۆشه له هه‌مان کاتدا گوێبیستی گۆرانی بیت، ده‌توانی کرته بکه سه‌ر یه‌کێک له‌و ڕادیۆوانه و گوێبیستی بیت.
ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌سه‌رهێڵ بوو ده‌توانی چی له‌گه‌ڵ بکه‌ی؟
به‌لای ڕاستی مشکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کرته‌یه‌ک بکه سه‌ر ناوی ئه‌و که‌سه‌ی که له‌سه‌رهێڵه، لیسته‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه.
نووسینی په‌یام بۆ ئه‌و که‌سه و ئه‌ویش له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامت بۆ بنووسێته‌وه.
ته‌له‌فۆن کردن بۆ ئه‌و که‌سه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه، به پاره‌یه.
زانیاری له سه‌ر ئه‌و که‌سه.
زانیاری له سه‌ر ئه‌و که‌سه، ئه‌و زانیاریانه‌ی که نووسیویه‌تی سه‌باره‌ت به خۆی له کاتی ناو تۆمارکردن له یاهوو دا.
ئه‌رشیفی په‌یامه‌کان، لاکاتێکدا چالاک ده‌بێت که خۆت له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی یاهوو مه‌سه‌نجێردا چالاکت کردبێت. گه‌ر ده‌ته‌وێ چالاکی بکه‌یت، به‌م شیوه‌یه‌یه. لیسته‌ی Messenger پاشان Prefrences و کرته بکه سه‌ر Archive و Enable Archiving چالاک بکه.
ناردنی په‌ڕگه‌یه‌ک > وێنه، گۆرانی پرۆگرام و هتد...
گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه له ڕێی مایکروفۆنه‌وه.
سڕینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه له لیسته‌ی هاڤاڵه‌کانت له یاهوو مه‌سه‌نجێر.
له‌م هه‌نگاوه‌دا په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به گفتووگۆکردن شیده‌که‌مه‌و، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له لیسته‌ی سه‌ره‌وه کرته‌ت کردبێته سه‌ر Send An Instant Message، په‌نجه‌ره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه.
ده‌ستپێکردنی ناردنی وێبکام/ یان کامێرای وێب بۆ بینینی یه‌کتر.
یاریکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ت که گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت.
ده‌ستپێکردنی قسه‌کردن له‌ڕێی مایکروفۆنه‌وه.
په‌ڕگه ناردن.
پیشاندانی وێنه بۆ یه‌کتر. وێنه‌کانی یاهوو یان وێنه ناردن له نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆته‌وه.
دروستکردنی ژوورێکی کۆنفرانس که زۆرتر له 2 که‌س ده‌توانن تێدا گفتووگۆ بکه‌ن.
گه‌ڕان له یاهوو. 47> ئه‌و به‌شه په‌نجه‌ره‌یه‌ی که نووسینانتانی تێدا ده‌رده‌که‌وێت.
وێنه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی، گه‌ر وێنه‌ی دانابێ بۆ خۆی.
ناردنی وێنه‌یه‌ک یان په‌یامێکی کورتی ده‌نگی که به زمانی ئینگلیزیه و هی پرۆگرامه‌که خۆیه‌تی.
ئه‌و شوێنه‌ی که تۆ نووسینه‌کانتی تێدا ده‌نووسی و ده‌ێنری بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت.
SavePeople2005 Is Typing A Message، مانای وایه که که‌سی به‌رامبه‌ر خه‌ریکی په‌یام نووسینه بۆت.
وێنه‌ی خۆت.
ـــــــــــــــــ شیکردنه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانی یاهوو مه‌سه‌نجێر.
له لیسته‌کانی پرۆگرامه‌که له سه‌ره‌وه کرته بکه سه‌ر Messenger و پاشان Preferences - Ctrl+Shift+P.
په‌نجه‌ره‌یه‌کی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه.
له به‌شی لای ڕاستدا کرته بکه سه‌ر General.
کردنه‌وه‌ی یاهوو مه‌سنجێر له‌کاتی هه‌ڵکردنی ویندۆزدا. پێم باشه ئه‌و خاڵه ناچالاک بکرێت، چونکه هه‌ڵکردنی کۆمپیوته‌ر خاوده‌که‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی پێشووت ناچالاک نه‌کرد، ئه‌م خاڵه‌یان ده‌ڵێت که یاهوو مه‌سه‌نجێر چاوه‌ڕوان بێت تا ده‌چێته نێوه ئینته‌رنێت و پاشان ئه‌ویش بچێته‌ژووره‌وه.
ده‌ستپێکردنی LAUNCHcast، که به‌شی موزیکی یاهووه و له‌وێدا ده‌توانی گوێبیستی گۆرانی بیانی بیت.
په‌نجه‌ره‌ی یاهوو مه‌سه‌نجێر هه‌میشه له‌سه‌رووی په‌نجه‌ره‌ی پرۆگرامه‌کانی دیکه بێت.
کاتێک که کرته ده‌که‌یته سه‌ر به‌سته‌رێک له په‌نجه‌ره‌یه‌کی گفتووگۆدا له په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێ‌دا بکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌سته‌ره‌که به‌سته‌رێکی یاهوو بوو، بچۆژووره‌وه بۆ بێ پرسین به‌دوای نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون/ ئه‌و نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه به‌کار ده‌بات که له مه‌سنجێر به‌کارت بردووه.
پیشاندانی یارمه‌تی یاهوو له لیسته‌ی هاوڕیکانتدا.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ تایبه‌تمه‌ندی مۆبایل چالاک بکه‌یت، له‌وێ کرت بکه.
له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا کرته بکه سه‌ر File Transfer.
کاتێک که که‌سانی دیکه په‌ڕگه‌م بۆ ده‌نێرن، پرسیارم لێبکه بۆ قبووڵ کردن پێش داگرتن. (پێم چاکه وابێت).
کاتێک که‌سانی دیکه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌ڕگه له‌منه‌وه ببه‌ن، پرسیارم لێبکه بۆ قبووڵ کردن له پێشدا. (پێم چاکه وابێت).
ئه‌و شوێنه‌ی که په‌ڕگه وه‌رگیراوه‌کانی تێبچیت.
ئه‌و شوێنه‌ی که په‌ڕگه‌ی لێوه ده‌نێری.
په‌نجه‌ره‌یه‌کی ئاستی په‌ڕگه ناردن بکرێته‌وه کاتێک که‌سێک په‌ڕگه له‌تۆوه داده‌گرێت. (پێم چاکه وابێت).
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانن په‌ڕگه‌ت لێوه‌رگرن. (پێم چاکه وابێت، چونکه گه‌ر زۆری بکه‌یت، له‌وانه‌یه ئینته‌رنێته‌که‌ت بۆ بینینی په‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت له‌وکاته‌دا خاو بکاته‌وه).
پۆرتی به‌کاربراو 80. (پێم چاکه وابێت).
چێ‌کردنی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی که وه‌ریان ده‌گریت له ڤایرۆس.
OK كرته بکه بۆ داخستنی په‌نجه‌ره‌ی ڕێکخستنه‌کانی یاهوو مه‌سه‌نجێر.
کۆتایی.
|